بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی شۆرش ئیسماعیل گەڕایەوە پۆستی وەزیری پێشمەرگە

  2023-11-27  | 
دۆسیە:  پێشمەرگە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە دوای زیاتر لە ساڵ و نیوێک لە دابڕانی، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم بەرەسمی دەستبەکاربووەوە.

ژیان:
پاش ئەوەی شۆڕش ئیسماعیل زیاتر لە ساڵێکە نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران کرد، بەڵام داواکەی پەسند نەکرا و ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم وەک وەزیری پێشمەرگە گەڕایەوە سەر پۆستەکەی. 

شۆڕش ئیسماعیل لە مانگی (ئاب/٨)ی ٢٠٢٢ نامەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی هەرێم کرد، لەمانگی (تشرینی دوەم/١١)ی ساڵی رابردوشەوە نەگەڕاوەتەوە وەزارەتەکەی.

ئەمەش لەکاتێکدایە، شۆڕش ئیسماعیل ١٠ی تەمووزی ٢٠١٩، لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە نۆیەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو بە وەزیری کاروباری پێشمەرگە.


ڕیکلام