قایمقامی سلێمانی: نرخی ئەو نەوتەی بە هاووڵاتییان دەفرۆشرێت زۆرە

  2023-12-02  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان

ژیان:
قایمقامی سلێمانی لەبارەی نرخی ئەو نەوتەی بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێت ڕایدەگەیەنێت،"نرخەکەی زۆر بەرزە و هەوڵێکی جددی هەیە بۆئەوەی نەوت بەنرخێکی هەرزانتر بگاتە دەست هاووڵاتیان.

ئاوات محەمەد،قائیمقامی سلێمانی بەگەلی کوردستانی ڕاگەیاند،  پرۆسەی دابەشکردنی ئەو نەوتەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانەوە دابینکراوە بەردەوامە.

دەشڵێت، نرخی ئەو نەوتەی لەلایەن حکومەتەوە بە هاووڵاتییان دەفرۆشرێت بەراورد بە ژیان و گوزەرانی خەڵک زۆر بەرزە.

ئاماژەی بەوەشدا،"هەوڵی جددی هەیە تا نەوت بە نرخێکی هەرزان لە بەغداوە بێت و بەو نرخە هەرزانە نەوت بە هاوڵاتیان بفرۆشن".


ڕیکلام