بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە٣ی کانونی یەکەم، لەسەر بانگھێشتنامەی فەرمی ئەنجومەنی شورای ئێران شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.
ژیان:
نوسینگەی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەیمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئەنجومەنی شورای ئێران، شانداێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتە تاران و سەردانەکە دوو ڕۆژ دەخایەنێت.
ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارە شاندەکەی عێراق چەندین کۆبوونەوەی گرنگ لە ئێران ئەنجام بدەن و چاویان بە ژمارەیەک بەرپرسی ئەو وڵاتە بکەوێت.
ڕوونیکردەوە، لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نیوان هەردوو وڵات دەکرێت.