ئاگادارییەک لە هاتووچۆی سلێمانییەوە

  2023-12-03  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
​هاتووچۆی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە، کە کێشەی سیستمی بەشی مۆڵەت لەئێستادا چارەسەرکراوە.

ژیان:

ئەمڕۆ یەکشەممە٣ی کانونی یەکەم، بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە دەکات کە رۆژی شەممە کۆدیان وەرگرتبوو بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، دوای وەستانی سیستەمی بەشی مۆڵەت لە ئێستادا کێشەکە چارەسەر کراوە.

دەشڵێت، ئەو هاوڵاتییانە سبەینێ رۆژی دووشەممە، دەتوانن بە هەمان کۆد سەردانمان بکەن و مامەڵەکانیان بۆ ڕایی دەکرێت”.

هاتوچۆی سلێمانی ڕوونیکردەوە، ئەمشەو ڕێکەوتی ٣/١٢/٢٠٢٣،  کاتژمێر  ٧:٠٠ی ئێوارە کۆدی سەردانیکردن بەردەست نابێت بۆ نۆرەگرتنی بەشی مۆڵەت بۆ سبەینێ دووشەممە٤ی کانونی یەکەم.


ڕیکلام