فارس عیسا: هەفتەی داهاتوو شاندی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەكاتەوە

  2023-12-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو شاندی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەكاتەوە و لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆدەبنەوە و پێشبینیش دەکات سەرەتای هەفتەی داهاتوو 700 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، بڕیارە هەفتەی داهاتووشاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد بكاتەوە و لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆدەبنەوە و چەند پرسێكی نێوان هەردوولا تاوتوێدەكرێن.

وتیشی، پێش 10 رۆژ رێکاری ناردنی 700 ملیار دینارەکە کۆتاییهاتبوو، بڕیاربوو بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت و هیچ کێشەیەکیش لەبەردەم ناردنی 700 ملیار دینارەکە نییە،  پێویست بوو لەم هەفتەیە ئەم پارەیە بۆ هەرێمی کوردستان رەوانەبکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی وەزیری دارایی عێراق لە سەفەر بوو بۆیە ناردنەکە بۆ هەفەتەی داهاتوو دواکەوت.

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، نووسراوێکیان بە فەرمی ئاراستەی وەزارەتی دارایی و سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە بۆ ئەوەی سێ مووچەی دیکە بە قەرز بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت بۆ سێ مانگەکانی کۆتایی ئەمساڵ.

 
 


ڕیکلام