بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمرۆ تیروپشک بۆ ناوی حاجیان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ئەنجام دەدرێت.
ژیان:
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە،: لەکاتی دەستپێکردنی ناونووسین و تاوەکوو رێکخستنیان بەردەوام کار لەسەر پرۆسەکە کراوە و لە ئێستادا سەرجەم ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەنجامدانی تیروپشکی ناوی حاجیان بۆ وەرزی حەجی ٢٠٢٤ کۆتایی هاتووە.
ئەوەشی خستەڕوو، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە تیروپشک بۆ ناوی حاجیان ساڵی ٢٠٢٤ ئەنجام دەدرێت و ناوەکان بڵاودەکرێتەوە.
هاوکات ئەمساڵ کۆتا ساڵ دەبێت کە لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕم و ئەنجامدانی تیروپشکەوە هاووڵاتیان بۆ فەریزەی حەج ناو بنووسن، لە ساڵی ئایندەوە دەبێتە ئۆنلاین.