ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو باوک و کوڕەی ڕاگەیاند کە چەند رۆژێک پێش ئێستا هەستابوون بە ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی زاواکەیان لە شاری هەولێر.
ژیان:
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئاشکرایکرد، دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی ٢٣/١٢/٢٠٢٣ کەسێک بە ناوی (محەمەد شەعبان) لە گەڕەکی قەتەوی شاری هەولێر لەلایەن ماڵە خەزوورانییەوە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژرا، دەستبەجێ لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەست کرا بە لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە.
دەشڵێت، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە تۆمەتباری کوشتنی زاواکە دوو کەسن و دوای ئەنجامدانی تاوانەکەیان هەردووکیان بۆ یەکێک لە شارەکانی خوارووی عێڕاق هەڵاتوون.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە، دوای دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردن لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەل بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی پارێزگای سەڵاحەدین، هەردوو تۆمەتبارەکە بە ناوەکانی (ف، ز، ح) و (ە، ف، ز) دەستگیرکران و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کران.