موچەی مانگی ١٢ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

  2024-01-02  | 
دۆسیە:  پێشمەرگە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند رۆژی پێنج شەممە مووچەی مانگی ١٢ی لیواکانی پیادە دابەشدەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە،  "دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجام داون و بانکەکانی ئاگادارکردوونەتەوە".

ئاماژەی بەوەشداوە، "رۆژی پینج شەممە٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، موچەی مانگی ١٢ی٢٠٢٣ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت".


ڕیکلام