٤٣١ کەس لە چاکبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی پلازمای خوێنیان بەخشیوە

  2020-07-16  | 
سلێمانی
خوێن بەخشین لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ٤٣١ کەس لە چاکبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی پلازمای خوێنیان بەخشیوە.

د. یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، تا ئێستا ٤٣١ هاوڵاتی شاری سلێمانی دوای چاکبوونەوەیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پلازمایان بەخشیوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی سوپاسی ئەو کەسانەش دەکات کە پاش چاکبوونەوەیان لە کۆرۆنا پلازمای خوێن دەبەخشن.

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 ، ١٠ هەزار و ١١٤ کەس لە هەرێم تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەش ٣٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار و ٤٨٢ کەسیش چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە.



ڕیکلام