هۆشیار زێباری: بە هێزی سیاسی هەمەلایەنە دەتوانین کۆتایی بە دەستێوەردانی دەرەکی بهێنین

  2024-01-17  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەسەر هێرشەکەی هەولێر لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵا تۆمار کراوە و هۆشیار زێباریش بۆ کۆتای هێنان بە دەستێوەردانی دەرەکی هێزی سیاسی هەمەلایەن بە گرنگ دەزانێت.

ژیان:

هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، هەڵوێستی حکوومەتی عێراق و وەزارەتی دەرەوە دژ بە هێرشە دوژمنکاریەکەی سەر هەولێر جێگەی رێزو پێشکەوتنە، بە بەدواداچوونی هەوڵ و رێکارەکان، دەتوانرێت سنوورێک لەبەردەم هەژموون و دەستێوەردانەکانی ئێران و لایەنە نا عێراقییەکان دابنرێت، ئەمەش پێویستی بە چەترێکی سیاسیی هەمەلایەنە هەیە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، لە رێگەی نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە نەتەوەیەکگرتووەکان  سکاڵایەک دژ بە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن.


ڕیکلام