بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەو هێرشەی هەولێر کە تیایدا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا وەفدێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی شاری هەولێر دەکەن.
ئەمڕۆ وەفدێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە پێکهاتووە لە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و هەردوو سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری و لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سەردانی شاری هەولێر دەکەن و لێکۆڵینەوە لە بۆردومانەکەی ئێران و پاساوەکانی ئەو وڵاتە بۆ بەئامانجگرتنی شاری هەولێر دەکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە، بە مووشەک چەند ناوچەیەکی هەولێر و ماڵی سەرمایەدارێکی شارەکە بۆردومانکرا و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٠ کەسیش برینداربوون.