وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای فلای بەغدادا سەپاند، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی بزوتنەوەی حەماس و فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران، لە رێگەی حەواڵەکردنی پارەی کاش و دراوی ئەلیکترۆنی.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر کۆمپانیای "فلای بەغدا"ی فڕۆکەوانیدا سەپاندوە، پێشتریش یەکێتی ئەوروپا پاکێجێکی سزای بەسەر فلای بەغدا و چەند کۆمپانیایەکی دیکەی فڕۆکەوانی عێراقدا سەپاند.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، نوسینگەی چاودێری سامانە بیانییەکانی سەر بە وەزارەتەکە پاکێجی پێنجەمی سزاکانی بەسەر بزوتنەوەی حەماسدا سەپاند.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو سزایانە چەند تۆرێکی ئاڵوگۆڕی دارایی تایبەت بە بزوتنەوەی حەماس و هاوبەشەکانی بە ئامانج دەگرێت، بە تایبەتی ئەو لایەنە داراییانەی رۆڵی سەرەکییان هەبوە لە حەواڵەکردنی و دراوی ئەلیکترۆنی بۆ فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران و بزوتنەوەی حەماس.