رۆژنامەی فەرمی: ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دۆسییەی دۆلار یەکلادەکاتەوە

  4   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  نرخی دۆلار
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رۆژنامەی السباح بڵاویکردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری پارێزگاری بانکی ناوەندی و وەزیری دارایی بکات بۆ دانیشتنێک کە ئامانج لێی چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی بڕیاری دەستکاریکردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بۆ دۆلارە

هەنگاوێک کە بە فەرمی کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش دوای نیگەرانییە رەواکان دێت سەبارەت بە فراوانبوونی کەلێنی نێوان نرخی فەرمی و هاوتەریبی بازاڕ، شانبەشانی داواکارییەکان بۆ پاراستنی توانای کڕینی هاوڵاتیان.

ئەم پێشهاتانە ھەم لەناو پەرلەمان و چ لەنێو شارەزایاندا بیروڕای جیاوازی لێکەوتووەتەوە؛ لە کاتێکدا هەندێک ئەم هەنگاوە وەک رێوشوێنێکی ستراتیژی دەبینن بۆ چارەسەرکردنی شۆکی بودجە و دەستەبەرکردنی سەرچاوە داراییە فریاگوزاریەکان، هەندێکی تر هۆشداری دەدەن لە کاردانەوەکانی لەسەر بژێوی هاوڵاتیان و بژێوی رۆژانە، بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچووی کاڵا هاوردەکراوەکان.


ڕیکلام