موقتەدا سەدر: ئێمە ڤەنزوێلا نین و دوژمنایەتی کەسیش ناکەین

  3   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
موقتەدا سەدر پەیامێکی توند ئاراستەی ئەمریکا دەکات و دەڵێت، " ئێمە ڤەنزوێلا نین و دوژمنایەتی کەسیش ناکەین و ڕەتیدەکەینەوە عێراق بکرێتە گۆڕەپانی ململانێکانتان".

سەدر ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر دەتانەوێت لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەینەوە، با بە دادپەروەری و بێ لوتبرزی بێت، سەربەخۆیی وڵاتەکەمان لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە.

دەشڵێت، ئەگەر بانگەشەی ئەوە دەکەن عێراقتان لە تاوانبارێک ڕزگار کردووە، بە شێوازی ئەو مامەڵەمان لەگەڵ مەکەن،ئەگەرنا، گەلی عێراق بڕوا دەکات کە "مشکی بە پشیلە گۆڕیوەتەوە.

باسی لەوەشکرد، دەمانەوێت نیشتمانەکەمان بە ئازادی بونیاد بنێین، بێ دەستوەردانی دەرەکی و بێ گەندەڵی، ئێمە ناچار نین بەرگری لە کەس بکەین یان بە وەکالەت شەڕ بۆ هیچ لایەنێک بکەین.


ڕیکلام