کەشناسیی هەرێم: ئەگەری تاوەباران و هەورە بروسکە هەیە

  2   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کەشناسیی هەرێم رەوشی کەشوهەوای ٤٨ سەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سبەینێ ئەگەری تاوەباران و بروسکەی کورتمەودای پاییزە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمدا هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ڕەوشی کەشوھەوای کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داھاتووی لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە:

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی لە نێوان نیمچەھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە رێژەی یەک بۆ سێ پلە کەمێک بەرز دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ ئاسمان لە نێوان ھەوری تەواو بۆ نیمچەھەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانییەوە تا دوای نیوەڕۆ، ئەگەری تاوەباران و بروسکەی کورتمەودای پاییزە ھەیە لە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستاندا، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

ھەولێر: ٣٠ پلەی سیلیزی

پیرمام: ٢٧ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٢٦ پلەی سیلیزی

ھەڵەبجە:٢٨ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ٢٩ پلەی سیلیزی

دھۆک: ٢٩ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٣٠ پلەی سیلیزی

ئاکرێ:٢٨ پلەی سیلیزی

گەرمیان:٣٤ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران:٢٢ پلەی سیلیزی

سۆران : ٢٥ پلەی سیلیزی


ڕیکلام