دەزگای مرۆیی مام هاوکاری گەیاندە ئەو ئاوارانەی کە گەڕاونەتەوە شنگال

  2020-07-17  | 
دهۆک
دەزگای مرۆیی مام هاوکاری گەیاندە ئەو ئاوارانەی کە گەڕاونەتەوە شنگال
فۆتۆ: دەزگای مرۆیی مام
 مازن شنگالی
دەزگای مرۆیی مام هاوکاری گەیاندە ئەو خێزانە ئاوارانەی کە گەڕاونەتەوە شنگال.

ئەمڕۆ هەینی ١٧ی٧ی٢٠٢٠، دەزگای مرۆیی مام هاوکاری بەسەر ۹٠ خێزانی ناحیەی گرعزێر-دا دابەشکرد لە قەزای شەنگال .

ئەو خێزانانە ئەوانەن کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە ئاوارەیی گەڕاونەتەوە سەر زێدی خۆیان .

خودێدا جەمیل یەکێک لەو ئاوارانەی کە گەڕاونەتەوە بە تۆڕی هەواڵی ژیان-ی راگەیاند، دەزگای مرۆیی مام ژمارەیەکی زۆر کەلوپەل و پیداویستی و خۆراکی بەسەر ئاوارەکاندا دابەشکردووە .

ئەو هاوڵاتییە داواشیکرد، دەزگا و ڕێکخراوە خێرخوزیەکانی تریش  هاوکاری بگەیەننە ئەو ئاوارانەی کە گەڕاونەتەوە سەر زێدی خۆیان.



ڕیکلام