سێ کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤەوە دەستگیرکران

  2024-01-31  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: سێ تۆمەتبار دەستگیرکراون کە بازرگانییان بە جەستەی مرۆڤەوە کردبوو و لە ئێستاشدا لیکۆڵینەوە لەسەریان بەردەوامە.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەکانی پۆلیس کە سێ تۆمەتبار بازرگانی بە جەستەی مرۆڤەوە دەکەن، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونەکانیان دەستپێکردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن.
 
لەئێستادا هەریەک لە تۆمەتباران :(ت، م، ج )، (م، ب، ک)، ( س، ک، ش)، بەناسنامە عەرەب، بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی (٢) لەیاسای نەهێشتنی بازرگانی کردن بەجەستەی مرۆڤەوە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.


ڕیکلام