گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان بەغداد و مۆسکۆ ڕاگیران

  2024-02-01  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هێڵی فڕۆکەوانی عێراق ئاشکرایکرد، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغدا و مۆسکۆ ڕادەگیرێت، هاوکات چین کارەکانی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا ڕاگرت.

هێڵی ئاسمانیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، لە ئەمڕۆ پێنج شەممەوە تا کاتێکی نادیار سەرجەم گەشتەکانی نێوان بەغدا و مۆسکۆ ڕادەگیرێت.

هاوکات هەر ئەمڕۆ پێنج شەممە باڵیۆزخانەی چین لە بەغدا کارەکانی تا ناوەڕاستی ئەم مانگە ڕاگرت.

شارەزایان بۆچوونیان وایە، ڕەنگە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا ئەمریکا وەڵامی ئەو هێرشە بداتەوە کە لەسنوری ئوردن کرایەسەر هێزەکانی، بەهۆیەوە سێ سەربازی ئەمریکی کوژران، هاوکات زیاتر لە ٤٠ سەربازیش برینداربوون.


ڕیکلام