لە ساڵی رابردوو تەنها سێ توشبووی نوێی تالاسیمیا لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون

  2024-02-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی لە ساڵی 2023 تەنها سێ حاڵەتی توشبووی نوێی تالاسیمیا لە پارێزگای سلێمانی تۆمار کراون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، بەپێی ئەو پلانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی بۆ کەم بوونەوەو ڕێگڕی کردن لە توشبوون بە سالاسیمیا دانراوە لە رێگەی کۆمەڵێك رێکاری زانستی و ئیداری، کە جێبەجێدەکرێن لەلایەن سەنتەری سالاسیمیا و تاقیگەی گشتی ناوەند لە سلێمانی، پشکنینی پێش هاوسەرگیری بۆهەموو ئەو هاوڵاتیانە بکرێت، کە تازە ژیانی هاوسەرگیری پێكدەهێنن یان پشکنینی بۆ دایکانی دوو گیان کە دایك یان باوك توشبووی سالاسیمیابوون بۆ دڵنیا بوون لە سەلامەتی کۆرپەکانیان.

دەشڵێت، بەهۆی جێبەجێکردنی ئەو رێکارانە حاڵەتەکانی تووشبووی نوێ بە سالاسیمیا بەڕێژەی بەرچاو ڕووی لە کەمی کردووە.


ڕیکلام