شایستە داراییەكانی جوتیاران دابەشدەكرێت

  2020-07-18  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بانكی رافیدەینی عێراق ئاشكرایكرد ئامادەن بۆ دابەشكردنی شایستە داراییەكانی جوتیارانی عێراق بەهۆی ئەوەی حكومەتی عێراقی پارەی بۆ ئەو مەبەستە رەوانەكردووە.

لە راگەیەندراوێكدا بانكەكە دەشڵێت ئەمڕۆ شەممە فەرماندراوە راستەخۆ دەست بەدابەشكردنی شایستە داراییەكانی جوتیاران بكرێت ئەوەش دوای ئەوەی رێكارە یاساییەكان بۆ ئەو بابەتە تەواو كراوە. 

پێشوتریش وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرای كردبوو كە بەرهەمهێنانی گەنم لە سەرانسەری عێراق گەیشتووەتە چوار ملیۆن و 500 هەزار تۆن، ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان 390 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران وەرگیراوە بەو هۆیەوە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم ناڕەزایی دەبڕی بەڵام ئەنجامێكی نەبوو. 


ڕیکلام