دادگای بەریتانیا بڕیاری کۆتایی لەسەر بوكه‌كه‌ی داعش دەرکرد

  2024-02-23  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شەمیمە بیگوم کە بە بوکی داعش ناسرابوو تانه‌یه‌كی له‌دژی لێسەندنەوەی رەگەزنامە بەریتانییەکەی تۆمارکردبوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ینی دادگای تێھەڵچوونەوەی لەندەن تانەی بوكه‌كه‌كه‌ی داعشی ره‌تكرده‌وه‌.

ئەمڕۆ ھەینی دادگای تێھەڵچوونەوەی لەندەن لە دانیشتنێکدا تانەکەی "شەمیمە بیگوم"ی تەمەن ٢٤ ساڵی رەتکردەوە بۆ وەرگرتنەوەی رەگەزنامە بەریتانیەکەی.

شەمیمە بە رەگەز بەنگلادیشیە و رەگەزنامەی بەریتانی ھەبووە، لە تەمەنی ١٥ ساڵی چووە سوریا و پەیوەندی بە رێکخراوی داعشەوە کرد و ھاوسەرگیری لەگەڵ چەکدارێکی ئەو رێکخراوە کرد. 

شەمیمە بە بوکی داعش ناوبانگی دەرکرد و دوای شەڕی باھۆز ھاوسەرەکەی دەستگیرکرا و سێ منداڵیشی لەدەستداو خۆشی لە یەکێک لە کەمپەکانی سوریا دەستبەسەرکرا.

بەھۆی مەترسیشی بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەی، بەریتانیا رەگەزنامە و پاسپۆرتی لێوەرگرتەوە.


ڕیکلام