سەرپەرشتیاری پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی دەڵێت: کارکردن لە پرۆژەکەدا لاواز بووە و تا ئێستا ٥٢% ی پڕۆژەکە تەواوکراوە.
ئەبوبەکر تەیب سەرپەرشتیاری شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی نەبوونی نەختینە لە بانکەکانی سلێمانی پڕۆژەکە بەسستی بەڕێوەدەچێت، لە کاتێکدا ٧٠%ی کارەکانی پرد و ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاسەکان تەواوکراوە، هەروەها ٧ کیلۆمەتر لە شەقامەکە قیرکراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کۆی گشتی پرۆژەکە ٥٢% تەواوکراوە، ساڵی رابردووش کۆمپانیای جێبەجێکار بەبەهای ٢٢ ملیار دینار کاریکردووە.
شەقامی ئۆتۆبانی بابان ناسراو بە شەقامی ١٠٠ مەتری، لە تەموزی ٢٠٢٠ بەردی بناغەی دانرا و گوژمەی پرۆژەکە ٤٠٠ ملیار دینارە و بڕیاربوو لە ٣٠-٨-٢٠٢٣ تەواو بکرێت.