کاروان یاروەیس: بەمزوانە گەشتە ئاسمانیەکان لە تورکیاوە بۆ سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

  2024-02-25  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندیەکانی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت سزاکانی تورکیامان لەسەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لابرد و بەمزوانە گەشتە ئاسمانیەکان دەستپێبکاتەوە.

کاروان یاروەیس, لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندیەکانی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە: لیژنەکەیان دوای کۆبونەوەیەکی فراوان لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد, لەمیانی سەردانێکی مەیدانیدا بۆ بەسرەو بەدیاریکراوی بۆ بەندەری فاو, سەرکەوتوو بووە لە هەڵگرتنی ئەو سزایانەی تورکیا سەپاندویەتی بەسەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا.

ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر لیژنەکە لێکۆڵینەوەی ئەنجامداوە لە هۆکارەکانی سەپاندنی سزاکان و دەرکەوتووە هیچ کێشەیەکی هونەری و ئیداری نەبووە پێویست بە سەپاندنی ئەو سزایە بکات, جگە لەوەی سزایەکی سیاسی پوخت بووە، هەڵگرتنی سزاکان رایەڵەی پەیوەندی نێوان عێراق و تورکیا بەهێزدەکات, ئومێد دەکرێت لەئایندەیەکی نزیکدا گەشتی ئاسمانی لە تورکیاوە بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێبکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆیان کردووە لەبارەی دواین بەرەوپێشچونە بەدیهاتووەکانی پەیوەست بە پرۆژەی رێگای پەرەپێدان و بەهێزکردنی رۆڵی تورکیا لە پێشکەشکردنی پشتیوانی بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە.
 


ڕیکلام