​هاتووچۆی سلێمانی: لە شەو بەدواوە ئەگەری بەستنی چەند شەقامێک هەیە

  2024-02-28  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە لە بەکارهێنانی چەند ڕێگایەک و رایدەگەیەنێت: بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە زۆربەی شەقامەکان بیبەستێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند: لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان و شۆفێران لە مەترسییەکانی ئەم شەپۆلە بەفر و با بەهێزەی سنووری سلێمانی گرتووەتەوە و بووەتە هۆی بەستنی هەندێک لە رێگاوبانەکان، بە تایبەتی دووسایدی هەواری شار بەرەو تونێلی پێشڕەو بەهۆی بەفر و شەختەوە بەشێوەیەکی کاتی بەربەستکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەن بە وریاییەوە ئەو شەقامانە بەکاربهێنن کە مەترسی شەختەیان هەیە، بە تایبەت شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود بەردەم هۆتێل تایتانیک، چاوەڕوان دەکرێت لە کاتەکانی شەو بە دواوە بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە زۆربەی شەقامەکان بیبەستێت.


ڕیکلام