گروپێکی نەتەوەپەرستی تورکیی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی لە ئەستۆ گرت

  2024-02-28  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
گروپێکی نەتەوەپەرستی تورکی بەناوی "ڕێکخراوی پەیمانی میللی" بە تورکی " AHD’i MİLLİ teşkilatı" بەرپرسیارێتی خۆی لە ئاگرەکەی شەوی ڕابردووی بازاڕی لەنگە ڕاگەیاند

ئەو ڕێکخراوە تورکیە لە وێبسایتی فەرمیی خۆی نوسیویەتی "ڕێکخراوەکەمان بازاڕی لەنگەی لە هەولێر کردە ئامانج و وێرانی کرد وەک چۆن پارساڵ بازاڕێکمان لە کەرکوک کردە ئامانج".

ئاماژەشیان بەوە داوە کە ئەوەی لە سنووری نیشتیمانەکەمان دەژین یان دەبێت تورک بن یان خزمەتکاری تورک بێت

دەشڵێن دەبێت پێشمەرگە ببەسترێتەوە بە سوپای محەمەدییەوە کە مەبەستیان سوپای تورکیایە و داوای هەڵدانی ئاڵای تورکیا لە قەڵای هەولێر دەکەن.

وەک ئاماریش ڕێکخراوەکە دەڵێت لە کۆی 2350  دوکانی ناو لەنکە 1350ی سوتێنراوە و ئەوانەی دیکەش وێران بوون


ڕیکلام