د. بریار رەشید بۆ ژیان: دوای کردنەوەی هەژماری بانکی دەبێت هەوڵی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بدرێت

  2024-03-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوادەکات پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە

بڕیار رەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆری هەواڵی ژیانی راگەیاند: دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، پێویستە وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و هەردوو حکومەت رێکبکەون لەسەر میکانزمی کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ موچەخۆران و ئامادەکردنی هەژمارەکە لەماوەی یەک مانگدا.

ئاماژەی بەوەشدا: لەهەموو حاڵەتەکاندا بڕیاری دادگای فیدراڵی ئەوەیە کە نابێت موچەی موچەخۆرانی هەرێم دوابکەوێت.

ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی باسی لەوەشکرد: ئەگەر بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی ئازار لقی بانکە فیدراڵییەکان لە هەرێم نەکرانەوە، پێویستە هەردوو حکومەت لەسەر میکانزمی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی رێکبکەون.

وتیشی: سەرەتا پێویستە هەژماری بانکی بۆ موچەخۆران بکرێتەوەو پاشانیش هەوڵی دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بدرێت، دەبوو حکومەتی هەرێمی کورستان زۆر زووتر پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی دەستپێبکردایەتەوە.


ڕیکلام