بەنگین ڕێکانی: نابێت لەمەودوا قەرز بدرێتە هەرێم بۆ دابەشکردنی موچە

  2024-03-04  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حكومه‌تى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: سەرۆک وەزیرانی عێراق پابەند دەبێت بەپێدانی موچەی فەرمانبەران و نابێت لەمەودوا قەرز بدرێتە حکومەتی هەرێم بۆ ئەوەی موچە دابەش بکات.

بەنگین ڕێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق ڕایگەیاند: پارەدارکردن بۆ موچە بەردەوامدەبێت و سەرۆک وەزیرانی عێڕاقیش پابەند دەبێت بەپێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم‌و نابێت لەمەودوا قەرز بدرێتە حکومەتی  هەرێم بۆ ئەوەی موچە دابەش بکات.


ئەمەش لەکاتێکدایە، بەگوێرەی ژمارەیەک بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق کە ڕۆژی (21ی شوباتی 2024) لەبارەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، دەبێت هەردوو حکومەتی عێراق‌و هەرێم پابەندی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بن‌و کار بۆ ئەوەبکەن کە موچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی خۆی دابەشبکرێت.


28ى مانگى ڕابردوش عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند، بەگوێره‌ی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، موچه‌ی مانگی دوی موچه‌خۆرانی هەرێم بەگوێره‌ى ئەو لیست‌و زانیاریەیە کە حکومەتی هەرێم پێشکەشی بەغدای دەکات، بەڵام بۆ مانگی سێ پێویستە موچەی موچەخۆرانی هەرێم لەڕێگەی هەژماری بانکییەوە دابینبکرێت


ڕیکلام