فازڵ نەبی: دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و عێراق هاوشێوەی یەک بێت

  2024-03-04  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت: بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە پێویستە هەرێم لەگەڵ بەغدا رێک بکەوێت و مووچەخۆرانی هەرێم و عێراق هاوشێوەی یەک بن.

ئەمڕۆ دووشەممە، فازڵ نەبی بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق راگەیاند: پێدانی مووچە لە کاتی خۆیدا مافی مووچەخۆرانە و ئەرکی سەر شانی حکومەتی هه‌رێمە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە تا کاتی تەواوبوونی پڕۆسەی جێگیرکردنی مووچە، هەرێم لەگەڵ بەغدا لەسەر بەردەوامبوونی ناردنی 618 ملیارەکە لە پشکی هەرێم رێک بکەون و حکومەتی عێراقیش چاودێری بەردەوامی پڕۆسەکە بکات.

ئەوەشی خستەروو، بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی و دەستووری عێراق، دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و عێراق هاوشێوەی یەک بێت و لە کاتی خۆیدا مووچەخۆران شایستە داراییەکانیان وەربگرن.

لەبارەی دەرماڵەی مامۆستایانیشەوە باسی لەوە کرد، دەرماڵەکە لە عێراق بوونی هەیە و هیچ مەترسییەک لەسەر بڕینی دەرماڵەی مامۆستایانی هەرێم نییە.


ڕیکلام