میدیای یه‌كێتیی بڵاویکردەوە کە وردبینیكردنی لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێم له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌رده‌وامی ھه‌یه و پێده‌چێت شه‌ممه وردبینییه‌كه ته‌واوبكرێت و 618 ملیار دیناره‌كه ره‌وانه بكرێت.
میدیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكرده‌وه "دوای ئه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی ھه‌رێمه‌وه ڕه‌وانه‌ی به‌غداد كرا، به‌درێژایی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه وردبینی تێدا كراوه و سبه‌ینێش به‌رده‌وامی ده‌بێت".
دەشڵێت، "ئه‌گه‌ر لیسته‌كه كێشه‌ی تێدا نه‌بێت، سبه‌ینێ یان رۆژی شه‌ممه راسته‌وخۆ دوای ته‌واوكردنی وردبینی، 618 ملیاره‌كه له به‌غداده‌وه ره‌وانه‌ی ھه‌رێم ده‌كرێت".
پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە وەزارەتی دارایی ھەرێم کردووە بە زمانی عەرەبی لیستی مووچە بۆ مووچەی مانگی شوبات بنێرێت، بۆ ئەو مەبەستەش چەند رۆژێک وەزارەتی دارایی ھەرێم سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچە بوو.