ڕوونكردنەوەیەک له‌ دادگای فیدراڵیه‌وه‌ سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

  2024-03-12  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دادگای فیدراڵی عێراق ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، بە ئەلیکترۆنیکردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم پێویستی بە کاتە و پێویستە بۆ مانگی داھاتوو بەغداد مووچەی ئەو فەرمانبەرانیش بنێرێت کە بە ئەلیکترۆنیکردنی موچەکانیان تەواو نابێت.

دادگای فیدراڵی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم پێویستی بە کاتە و ئەرکی حکومەتی ھەرێمە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بکات لەو بارەیەوە.

دەشڵێت، ئامانج لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەو باریەوە، گرەنتیکردنی مافی موچەخۆرانی ھەرێم و بەدیھێنانی دادپەروەرییە.

ئاماژە بەوەشدەکات، ئەو پڕۆسەیە پێویستی بە کاتە و پێویستە ھەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و ھەرێم پەلە بکەن لە تەواوکردنی ئەو پڕۆسەیە، دەبێت مووچەی ئەو فەرمانبەرانەش بە کاش خەرج بکرێت کە بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچەکانیان بۆ مانگی ئادار کۆتای نایەت بەھۆکاری تەکنیکی.


ڕیکلام