سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو لە نامەیەكدا بۆ سودانی دەڵێت، 45 رۆژ تێپەڕدەبێت و فەرمانبەرانی هەرێم موچەیان وەرنەگرتووە، پەلە لە پرۆسەی بە نیشتیمانی كردنی موچەدا بكەن.
د. جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد سه‌باره‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو دەڵێت، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی (45) ڕۆژ و چوونه‌ناو مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم تا ئێستا مووچه‌ی مانگی 2یان وه‌رنه‌گرتووه، هه‌رچه‌نده به‌ره‌و كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان و مانگی سێ هه‌نگاو ده‌نێین، به‌ڵام تائێستا هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌یی بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت به پێویستی جێگیركردن "توطین"ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نابینین بۆ ئه‌م مانگه.
ده‌شڵێت، "داواتان لێده‌كه‌ین به‌خێرایی داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان رابسپێرن تا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی جێگیركردن "توطین"ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ته‌واو بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگی سێیه‌م دوا نه‌كه‌وێت".
ئاماژەبەوەشدەکات،کە دۆخی ئابوری مووچەخۆرانی هەرێم خراپە و لەوە زیاتر ناتوانن خۆراگربن.