لەتیف نێروەیی: یەکێتی لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەراندایە

  2024-03-15  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ڕەتیدەکاتەوە وەزیرەکانی یەکێتی دەنگیان لەسەر دابەشنەکردنی موچە دابێت و دەڵێت: یەکێتی لەگەڵ دابەشکردنی مووچەدایە

لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لە دەرەوەی وڵاتەو بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی نەکردووە، ئەو وەزیرانەی یەکێتیش کە بەشداری کۆبوونەوەکەیان کردووە، لەگەڵ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەراندا بوون و  دەنگیان بە دواخستنی نەداوە.

دەشڵێت، یەکێتی لەگەڵ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەراندایە.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبووە و سەرچاوەیەک لە کۆبوونەوەکە بە کوردسات نیوزی راگەیاندبوو، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە مووچەی مانگی شوبات دابەشنەکرێت تاوەکو بەغداد مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەنێرێت.


ڕیکلام