به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت: لەگەڵ گەشتنی پارە ده‌ست به‌دابه‌شكردنى موچەی مانگی ئادار ده‌كرێت.
محەممەد عەبدولقادر بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاریی لەوەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 352 ملیار‌و 700 ملیۆن دینار بۆ موچەی مانگی شوبات (دوو)ی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم ڕه‌وانه ده‌كات.
سه‌باره‌ت به‌موچه‌ى مانگى (3)ى فه‌رمانبه‌رانیش وتویه‌تى، "بەمزوانە لەگەڵ گەیشتنی بڕی پارەی پێویست لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، دەستدەکەین بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئادار (سێ)ی فەرمانبەرو موچەخۆرانی هەرێم".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، تائێستا هێزو دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كانى هه‌رێم موچه‌ى مانگى (2)یان وه‌رنه‌گرتوه‌و بڕیاره ئه‌مڕۆ موچه‌ى ئه‌وان له‌به‌غداوه ڕه‌وانه بكرێت.