بەها ئەعرەجی مەبەستی سەرەكی سەردانەکەی زەریف بۆ بەغدا ئاشكرا دەكات

  2020-07-19  | 
بەها ئەعرەجی جێگری پێشوی سەرۆك وەزیرانی عێراق
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەها ئەعرەجی جێگری پێشوی سەرۆك وەزیرانی عێراق هۆكاری سەرەكی سەردانەكەی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانی بۆ بەغدا ئاشكرا كرد .

ئەعرەجی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند "سەردانەكەی جەواد زەریف لەم كاتەدا بۆ بەغدا دوای شكستی ئەو هەوڵانە بووە كە وا مستەفا كازمی بكەن بەر لە سەردانەكەی بۆ سعودیە سەردانی ئێران بكات ".

بەها ئەعرەجی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پەرەسەندنە لە سیاسەتی دەرەوەی عێراق بەوەی كە ڕۆڵی سەرەكی و تەوەریی ببینێت، نەك وە نامەبەرێك دەركەوێت .

ئەو لێدوانەی بەها ئەعرەجی لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ ژمارەیەك لەبەرپرسانی باڵای عێراق كۆبۆوە .

بەها ئەعرەجی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق، كەسایەتییەكی سیاسی عێراقیە و سەر بە ڕەوتی سەدرە، لە ساڵی 1967 لە ناوچەی كازمیەی بەغدا لە دایك بووە .

ماوەیەك سەرۆكی قەوارەی ئەحراری سەر بە موقتەدا سەدر بووە .

   



ڕیکلام