لە تۆرە کۆمەڵاتییەکان بانگەشەی حەجی بازرگانی دەکرێت و بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەش دەڵێت: شتێک نییە بە ناوی حەجی بازرگانییەوە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاگاداری هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، کە شتێک بە ناوی حەجی بازرگانییەوە نییە، لە هەرێمی کوردستان و تەنانەت لە عیراقیش، ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکرێت بردنی خەڵکە بە ڤیزای ساڵی، یاخود ڤیزای بازرگانی، کە ئەمەیش لە لایەن وەزارەتی حەجی سعوودییەوە قەدەغە کراوە و رێگە پێدراو نییە بۆ ئەداکردنی حەج و هەر کەسێک دەستگیر بکرێت بە پێی رێنمایی وەزارەتی حەج سزای قورسی دەبێت.
لێرەوە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکەینەوە، کە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەرپرس نییە لەم جۆرە حەجکردنە، هەر کەسێکیش لە سعوودیە تووشی کێشە ببێت لەسەر ڤیزەی ساڵی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج.