پێشبینی دەکرێت بانکی زیاتر بەشداری لە پرۆژەی "هەژماری من" بکەن

  2024-04-07  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بانکی بەغدا بەشداری لە پرۆژەی هەژماری من دەکات و پێشبینی دەکرێت بانکی زیاتر بێنە ناو پرۆژەکەوە.

دوای ڕەزامەندیی بانکی ناوەندیی عێراق (CBI)، بانکی بەغداد دەبێتە یەکێک لەو بانکانەی کە بەشداری لە پرۆژەی "هەژماری من" دەکات.

بەشداریکردنی بانکی بەغداد دەبێتە هۆی فراوانکردنی مەودای خزمەتگوزاری و بەرهەمە بانکییەکان کە پێشکەش دەکرێن، ئەمەش ئاسانکاری بۆ خەڵکی کوردستان دەکات بۆ دەستڕاگەیشتن بە قەرز و خەرجیی تایبەت. 

بانکی بەغداد ٦ لقی هەیە لە هەرێمی کوردستان و پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم مانگەدا، بانکی زیاتر بەشداری بکەن، هاوبەشییە بەهێزەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرجەم بانکە بەشداربووەکان بووەتە هۆی دروستکردنی زیاتر لە ٢٠٠ هەزار هەژماری بانکی بۆ بۆ مووچەخۆرانی کەرتی گشتی.


ڕیکلام