بڕیاری لێخۆشبوونی ٪٢٠ی قەرزی کارەبا چووە بواری جێبەجێکردنەوە

  2024-04-08  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی کارەبا بڕیاری لێخۆشبوونی ٢٠% ی قەرزی کارەبای لە ئەمڕۆوە خستە بواری جێبەجێکردنەوە و بڕیارە تا ئاساییبوونەوەی دۆخی دارایی بەردەوام بێت.

بەپێی نووسراوێک کە واژووی ئەردەڵان شوکری بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کارەبای لەسەرە، گشتاندن بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کارەبا لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کراوە و جەختکراوەتەوە بڕیارەکە تا ئاساییبوونەوەی دۆخی دارایی بەردەوام دەبێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێم ڕۆژی ٢٧ی ئازار، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد، یەکێک لەو بڕیارانە لێخۆشبوونی لە (٢٠%)ی کرێ قەرزی کارەبا بوو.


ڕیکلام