ستران عەبدوڵا: دیموکراسی بە شەرتی چەقۆ ناکرێت

  2024-04-08  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی ڕادەگەیەنێت: بەبێ یەکێتی حوکمڕانی بەڕێوەنا‌چێ، چونکە یەکێتیی دیموکراسی قبوڵە و روانگەی ئەوەیە دیموکراسی بە شەرتی چەقۆ ناکرێت.

ستران عەبدوڵا- ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی ڕایگەیاند: پارتی کەیفی خۆیەتی بەشداری ھەڵبژاردن ناکات، ئێمە پێمانوایە بەشی ئەوە ھێزی سیاسی لە کوردستان ھەیە، بەشی ئەوە حەریفی سیاسی و سەرکردەی سیاسی و خەڵکی دیموکراتخوازو پەرلەمانتاری گەنج ھەیە کە ئامادەن بچنە کێبرکێی پەرلەمانتارییەوە، ئەمانە مونافەسەی دیموکراسی ھەڵبژاردن خۆش ئەکەن، ئێمە وەکو یەکێتیی بۆ ئەم ململانێیە حازرین. 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر پارتی بەشداری ھەڵبژاردنی نەکرد، پێمان وایە قۆناغی دوای ئەوە وەکو مامۆستا (برایم) دەیوت: لەزڕەی زنجیر دڵت نەلەرزێ. ھیچ پێویست ناکات دڵمان بلەرزێ لە ھیچ شتێکی لابەلا، پێمان وایە کە ھەڵبژاردن تەواو بوو، پەرلەمانێکی تازە دەستبەکاردەبێت و حکومەتێکی تازە تەشکیل ئەبێ، ئەوەی بردیەوە ئەوە حکومەت تەشکیل ئەکات.


ڕیکلام