بەڕێوبەری گەشتوگوزاری دووکان ژمارەی گەشتیاران بۆ سەیرانگاکە ئاشکرادەکات و دەڵێت، و نزیکەی 48 هەزار گەشتیار لە دوو رۆژی رابردوو روویان لە ناوچەکە کردووە.
رێژین رەئوف، بەڕێوبەری گەشتوگوزاری دووکان ڕایگەیاند، لە رۆژی یەکەمدا بەهۆی بارانبارینەوە، زیاتر هاوڵاتییان روویان لە کابینە گەشتیارییەکان کردووە نەوک لە کەپرەکان، بەڵام لە دووەم رۆژدا ژمارەی گەشتیاران زۆر زیاتر بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەمڕۆ هەینیدا پێشبینی بەرزبوونەوەی ژمارەی گەشتیاران دەکەن، چونکە لە هەر خولەکێکدا نزیکەی 30 ئۆتۆمبێل روو لە قەزای دووکان دەکەن و بۆ سبەی شەممەش پێشبینی ژمارەیەکی باشی گەشتیار دەکەین.
لەبارەی نرخەکانەوە رایگەیاند، لیژنەکانی قائیمقامیەت چاودێری نرخی کەپر و کابینەکان دەکەن و نرخەکان دیاریکراوە و هیچ خاوەن پڕۆژەیەک ناتوانێت یاری بە نرخەکان بکات و هەر هاوڵاتییەک سکاڵای هەبوو لەسەر بەرزی نرخ دەتوانێت پەیوەندیمان پێوە بکات.