جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم رایدەگەیەنێت، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان هەمان مافیان هەیە وەک هەموو عێراقییەکان لە پرۆژەی بانکی ناوەندی عێراق بۆ بەبانکیکردنی مووچە، کە ماوەیەکی زۆرە باسی دەکەین.
عەزیز ئەحمەد, جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەلایەتی (ئێکس) بڵاویکردەوە، دادگای فیدراڵی لە بەغدا لەم هەفتەیەدا ڕاستکردنەوەیەک دەردەکات بۆ پشتڕاستکرنەوەی ئەوەی کە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان هەمان مافیان هەیە وەک هەموو عێراقییەکان لە پرۆژەی بانکی ناوەندی عێراق بۆ بەبانکیکردنی مووچە، کە ماوەیەکی زۆرە باسی دەکەین.
ئاماژەی بەوەشداوە، وەک چۆن مووچەخۆرانی حکومەتی فیدراڵی بانکی دڵخوازی خۆیان هەڵدەبژێرن لە لیستی بانکە پەسەندکراوەکان، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هەمان مافیان هەیە.
دەشڵێت، ئەمە بنەمای پرۆژەکەیە: هەر بانکێک کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە مۆڵەتی پێدرابێت و مەرجەکانی هەژماری منی تێدابێت، دەتوانێت هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروست بکات.
باسی لەوەشکردوە، هەموو بانکە بەشدارەکانی پڕۆژەی هەژماری_من مۆڵەتیان لە لایەن بانکی ناوەندی عێراقییەوە پێدراوە و بە تایبەتی پەسەند کراون بۆ پرۆژەکە.
جەخت لەسەر ئەوەشدەکاتەوە، دوای ئەم ڕاستکرنەوەیە، دەتوانین بە تەواوی توانامانەوە بەردەوام بین تا هێڵی کۆتایی.