لەناحیەی شێخ تەویلـی سەر بە قەزای کەلار، شەش برا لەسەر کێشەی زەوی وزار بەشەڕهاتون، بهوهۆیهوه برایهكیان كوژراوه و دوو برای دیكهشیان برینداربون.
عهلی جهمال قدوری وتهبێژی پۆلیسی گهرمیان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە، لەگوندی گۆڕی ئەسپ سەربەناحییەی شێخ تەویل لەسەر زەوی وزار شەڕە تەقە لەنێوان شەش برا دروست بوو، لەئەنجامدا کەسێکیان بەناوی (میران سەردار احمد ) گیانی لەدەستداو دوو کەسی تر برینداربوون کەهەمویان برای یەکترن لەئێستادا بریندارەکان بەمەبەستی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەربەندیخان کراون .
ئاماژەی بەوەشداوە، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سێ لەبراکان دەرچووەو پۆلیس سەرقاڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانن