16 رێنمایی لە بەرگریی شارستانییەوە بۆ هاووڵاتییان

  2024-06-20  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان 16 رێنمایی بۆ خۆپاراستن لە گەرمای هاوین بڵاوکردەوە.

ڕێنماییه‌كان:


ڕێنمایی گرنگ لە بەرگری شارستانی هەرێمەوە بۆ هاولاتیان
بە مەبەستی خۆپارێزی لەگەڵ هاتنی یەکەم ڕۆژی وەرزی هاویندا.

۱- پێویستە ئۆتۆمبێلەکان دوور بن لەو کەرەستانەی خوارەوە کە ئاماژەیان پێکراوە لەکاتی وەستاندا:

آ- خواردنەوە گازییەکان بەهەموو جۆرەکانیەوە.
ب- هەمـوو جۆرە چەرخێک ،
ج-  بتڵی ئاو.
د- بۆن و پاوەربانک و ئامێرە ئەلکترۆنیەکان بە گشتی.
هـ-پێویستە پەنجەرەی ئۆتۆمبێل کەمێک  بکرێتەوە.
و - پڕنەکردنی تانکی سووتەمەنی ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی. 
 ز- تایەی ئۆتۆمبێل زیاتر لە پێویست پڕ مەکەرەوە، بەتایبەتی لە کاتی ڕێگا دوورەکان لە کاتی چوونەدەرەوە و گەشت،

۲- خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو و شلەی جۆراوجۆر بەتایبەت لەکاتی بەرکەوتنی تیشکی خۆردا، بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی شلەمەنی لە لەشدا.

۳-ئاگاداربە لە بەر تیشکی خۆر سلندەر (بطڵی) غازی چێشت لێنان دانەنێیت.

٤-دڵنیابوون لەوەی سویچی کارەبا لۆدی زۆریان لەسەر نەبێت،  ئەیرکۆندیشن با کارناکات تەنها لەو شوێنانە نەبێت کە خێزانەکە یان یەکێک لە ئەندامەکانی ئامادەبن،

٥- وایەرەکانی کارەبا لۆدی زیاد لە توانای دیاریکراوی خۆی نەخرێتە سەری، و بەکارنەهێنانی تەقسیمی کارەبایی بۆ چەند ئامێرێک 

٦- دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر بەتایبەتی لە ماوەی کاتژمێر ١١ی بەیانی تا ٣ی پاش نیوەڕۆ.

۷_ کوژاندنەوەی ئامێرە کارەباییە زیادەکان بۆ کەمکردنەوەی باری قورسی سەر تۆڕەکانی کارەبا

٨_ پێویستە خاوەن مۆلیدەکان گەیەنەری کوالیتی بەرز  دابنێن و وایەری جاڵجاڵۆکەی هەڕەمەکی بەکارنەهێنن.

۹_ پاشماوەی دروێنەی بەروبوومی گەنم و جۆ نەسوتێنرێت بە مەبەستی ئامادەکردنی زەوی بۆ چاندن دووبارە هەر کەسێ هەستێ بە سوتاندنی ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسای دەبێتەوە

۱۰- بەهەموو جۆرێک مەلەکردن لە ڕووبار و چەمەکان قەدەغەیە جگە مەلەوانگە ڕێگەپێدراوەکان،

۱۱- دابینکردنی هەموو پێداویستیەکانی سەلامەتی لە مەلەوانگەکان و ڕێنماییکردنی خاوەن مەلەوانگە بە ڕێنمایی و قووڵایی مەلەوانگە.

۱۲- بەکارهێنانی چەتری پارێزەر لە تیشکی بەتینی خۆر ، ڕاستترین ڕێکارە بۆ سەلامەتی پێستی مرۆڤ

۱۳- هەوڵدان بۆ ئاودانی باخ و دارەکان بۆ پاراستنیان، هەروەها باشترکردنی کەشی دەوروبەری باخچەکان.

۱٤- کارپێکردنی چەندین نافورەی ئاو لە گۆڕەپان و پارکە گشتییە جیاوازەکان بۆ باشترکردنی کەش و هەوای گەرم.

۱٥- چاندنی زیاتری درەختی هەمیشە سەوز بۆ دابینکردنی سێبەری گونجاو، هەروەها بۆ نەرمکردنی بەرگەهەوا و دابینکردنی ئۆکسجین بۆی،

۱٦- پێویستی و خێرایی پەیوەندی کردن بە تەلەفۆنی کۆنترۆڵی بەرگری شارستانی (115) بە بێ بەرامبەر لە هەموو هێڵ و تۆڕەکانەوە لە کاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێکی لەناکاو هاولاتیانی خۆشەویست دەتوانن بەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن لە پارێزگاکانی ( هەولێر ، سلێمانی ، دهۆک ، هەلەبجە ) ئیدارە سەربەخۆکانی ( سۆران ، گەرمیان ، راپەرین ، زاخۆ ، ئاکرێ)


ڕیکلام