ئاسایش بە تۆمەتی قۆپیەکردن 11 تۆمەتبار دەستگیردەکات

  2024-06-27  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی 11 تۆمەتبار دەستگیردەکات، لەڕێگەی (سەماعەی قۆپی)ەوە، بەنیازی قۆپیەکردن بوون.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، پاش بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەسنوری قەزای چەمچەماڵ ڕۆژی 2024/6/26 توانرا 11 تۆمەتبار لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیربکەن، تۆمەتباران بەشێوەی ئۆنلاین ئامێری قۆپیەکردنیان کڕیوە و وویستویانە بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی12ی ئامادەیی بەکاریبهێنن، سەرجەمیان لەلایەن هێزەکانی ئاسایش دەستگیرکران.

ڕاشیگەیاند، لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی 240 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.


ڕیکلام