دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: لە رووبەڕووبوونەوەی دوو چەکداردا ئاسایشێک گیانیلەدەستدا

  2024-07-14  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان زانیاری لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەکەی قەرەهەنجیر ربڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە رووبەڕووبوونەوەی دوو چەکداری داعش، ئاسایشێک گیانیلەدەستدا و یەکێک لە چەکدارەکانی داعشیش کوژرا.


دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٠٨:٠٠ـی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٤ـی تەمووزی ٢٠٢٤، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی کەرکوک لە ئەنجامی دەستخستنی زانیاریی پێشوەخت و چاودێری وورد و بەدواداچوون بەمەبەستی دەستگیرکردنی دوو چەکداری داعش رووبەڕووبوونەوە روویدا و لەئەنجامدا تیرۆریستێک کوژرا و ئەوەی دیکە بەبرینداری دەستگیرکرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو دوو چەکدارەی داعش بەمەستی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی روویان لەناوچەکە کردبوو، لە ڕابردوودا لە کردەوەی یەکەم کارمەندێکی پۆلیس شەهید دەکەن لە گەڕەکی شۆراو و لە کردەوەی دووەم لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە کاتی دانانی بۆمبی چێنراو رووبەروربورنەوە روویدا و کارمەندێکی پۆلیس شەهیدبوو و هەرروەها لە کردەوەی سێهەمیان دوو کارمەندی تری پۆلیسی کەرکوک لەناو بازاڕی کەرکوک شەهید دەکەن و لە کردەوەی چوارەمدا لە بەردەم نەخۆشخانەی جمهوری ئەفسەرێکی پۆلیسیان شەهیدکرد، تیرۆریستان چەندین کردەوەی تیرۆریستیان ئەنجام داوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: لە ئەنجامی رووبەڕروبورنەوە لە قەرەهەنجیر کارمەندێکی ئاسایش بەناوی جوامێر عەزیز رەشید شەهیدبوو و کارمەندێکی ترمان برینداربوو.