یەكێتی كۆبوونەوەکانی پەرلەمانی كوردستان هەڵدەپەسێرێت

  2020-07-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
یەكێتی كۆبونەوەکانی پەرلەمانی كوردستان هەڵدەپەسێرێت و سەرۆکی پەرلەمان ناچێتەوە بینای پەرلەمانی کوردستان

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا کە لە قەڵاچوالان بەڕێوەچوو بڕیاریدرا یەکێتی بەشداری ھیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان ناکات تا دوای کۆبونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی.

ھەروەھا لەمەودوا ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ناچێتەوە بینای پەرلەمانی کوردستان.

سەکردایەتی نوێی یەکێتی جەختیکردۆتەوە کە دامەزراوەکانی لە خزمەت پرۆسەی دیموکراسی ھەرێمی کوردستاندا دەبێت و نایەوێت شکۆی دامەزراوەیەکی یاسادانانی وەک پەرلەمانی کوردستان بشکێنرێت.

ئەم ھەڵوێستەی یەکێتی دوای ئەوەدێت فراکسیۆنی پارتی بە زۆرینە و بەبێ ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمان پارێزبەندی لە سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ وەرگرتەوە بەڵام دواتر سەرۆکی پەرلەمان بڕیارەکەی ھەڵوەشاندەوە بەڵام وەزیری داد ڕەتیکرەوە بڕیارەکەی سەرۆکی پەرلەمان لە ڕۆژنامەی وەقایعدا بڵاوبکاتەوە و ڕایگەیاند، بڕیارە کاری پێناکرێت.



ڕیکلام