بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی کوژرانی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی لە تارانی پایتەختی ئێران راگەیاند
بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی لە تارانی پایتەختی ئێران کوژراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە: هەنیە لە هێرشێکی ئاسمانی زایۆنی بۆ سەر بارەگای مانەوەی لە تارانی پایتەختی ئێران کوژراوە دوای بەشداریکردنی لە ئاهەنگی دەستبەکاربونی سەرۆکی نوێ ئێران.
هاوکات سوپای پاسدارانی ئیران لەسەر رووداوەکە دەڵێت: دیراسەی رەهەندەکانی روداوی کوژرانی هەنیە دەکەین و بەمزوانە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکان رادەگەیەنین.
بەوتەی سوپای پاسداران، هەنیە لەگەڵ یەکێک لە پاسەوانەکانی کوژراوە، دوای ئەوەی بارەگای مانەوەی لە تاران کراوەتە ئامانج.