دەزگای ئاسایشی هەرێم سەبارەت بەکەیسی هاوڵاتی ( بێهزاد خەسرەوی ) روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، " بێهزاد خەسرەوی لەسەر خواستی خۆی گەڕاوەتەوە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران".
دەزگای ئاسایشی ھەرێم ئاماژەی بەوەداوە، "دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو هاوڵاتی (بێهزاد خەسرەوی) بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی مانەوە و نیشتەجێبوون لەلایەن ئاسایشی سلێمانی لەناو شاری سلێمانی دەستگیردەکرێت، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە مۆڵەتی مانەوە و نیشتەجێبونی هەرێمی کوردستانی نی یە پە یوە ندی بە کاری سیاسی یە وە نیە" .
باسی لەوەشکردوە، " دوای دەستگیرکردنی و لەسەر داوای خۆی ( بێهزاد خەسرەوی )داوای گەڕانەوەی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە، بۆ ئەم مەبەستەش ئاسایشی سلێمانی بەڵێن نامەیەکی یاسایی پێ واژۆ دەکات کە داواکار لەسەر خواستی خۆی دەیەوێ بگەڕێتەوە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، دواتر ڕێکارە یاساییەکانی گەڕانەوەی لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ جێبەجێ کراوە".