دەزگای ئاسایشی هەرێم بکوژی هاوڵاتییەکەی خدرانی دەستگیرکرد

  2024-10-05  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەزگای ئاسایشی هەرێم لەماوەی کەمتر لە 15 کاتژمێر بکوژی هاوڵاتییەکەی ناحیەی خدرانی دەستگیرکرد.

لە راگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو کاتژمێر 9 ی شەو، لە(گوندی كانی سپان)ی ناحیەی خدران، هاوڵاتییەک بە ناوی (خالید حەمە سوور) بەهۆکاری مامەڵەی نێوان بکوژ و کوژراو و دروستبوونی دەمەقاڵێ لە نێوانیان بەچەکی جۆری دەمانچە دەکوژرێت.

ئاماژەبەوەشدەکات، کەسی بکوژ پاش ئەنجامدانی تاوانەکە شوێنی ڕووداوەکە بەجێدەهێڵێت و هەڵدێت، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە دەستپێدەکات و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش هەوڵەکان چڕکرانەوە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوەکە، پاش 15 کاتژمێر ئاسایشی ڕاپەڕین توانیان بکەری رووداوەکە بەناوی(ش.خ.ح )لە(چیای کۆسرەت) دەستگیربکەن و ڕووبەڕووی یاسای بکەنەوە. لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.