رامسی حیكمەت حەنا كاندیدی كۆتای پێكهاتەی مەسیحی ڕایگەیاند، لایەن ئاسایشەوە تەلەفۆنم بۆكراوەو هەڕەشەی كوشتنی لێكردم ئەگەر لەكاندیدبوونم بۆ پەرلەمانی كوردستان نەكشێمەوە.
رامسی حیکمەت حەنا، کاندیدی ژمارە 205ی کۆتایی مەسیحییەکان لە هەولێر رایگەیاند، من کاندیدی کۆتایی مەسیحیم لەسەر جوڵانەوەی بابیلۆن-ی مەسیحی لە هەولێر، ئەمڕۆ ژمارەیەکی نەناسراو پەیوەندی پێوەکردم و وتی لە ئاسایشی هەولێرەوە قسەت لەگەڵ دەکەیت، گەر دەست لە کاندیدبوونی خۆت نەکێشیتەوە دەتکوژین.
ئاماژە بەوەشدەکات، تەواوی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانم تۆمارکردووە کە هەڕەشەم لێدەکەن و داوا دەکەن دەست لە کاندیدبوونم بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەڵبگرم، هەر ئەمڕۆش تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکانی هەولێر و کونسوڵیە گشتییەکانی هەولێر، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقم ئاگادار کردووەتەوە.
وتیشی" بەرپرسیارێتی ژیانم و خێزانەکەم لە ئەستۆی سەرۆکی پارتی و پارتیدایە و ئێمە وەک جوڵانەوەی بابیلۆنی سەربەخۆ، سەر بە هیچ لایەنێک نین و سڵ لە هیچ شتێک ناکەینەوە".