پارەی تەواوکاری مووچەی مانگی نۆ گەیشت

  2024-10-08  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، بەیانی ئەمڕۆ بڕی ٤١٢ ملیار دینار وەک تەواوکاری مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆران خراوەتە سەر ھەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و پارەکە وەرگیراوە .

وەزارەتی دارایی عێراق،  زیاتر لە ٩٠٠ ملیار دینار بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ ناردوە.

 

چاوەڕواندەکرێت لە زووترین کاتتدا خشتەی مووچە بۆ مانگی نۆ رابگەیەندرێت